دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بسم الله الرّحمن الرّحیم «إِنَّ الَّذِینَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا تَتَنَزَّلُ عَلَیْهِمُ الْمَلَائِکَةُ أَلَّا تَخَافُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ الَّتِی کُنتُمْ تُوعَدُونَ» ﴿فوسسیلەت:۳۰﴾
هەواڵی کۆچی دوایی برای ئیمانی و بانگخوازی ماندوونەناس بەڕێز «کاک سەیفوڵڵا ئەولیایی» (ڕەحمەتی خوای لێ بێ) کە تەمەنی پڕبەرەکەتی لە ڕێی هەوڵ و تێکۆشان بۆ بڵاوکردنەوەی بەها ئیمانییەکان و خزمەت بە هاوچەشنانی بەسەر برد، بوو بەهۆی خەم و پەژارەمان؛ بەڵام دڵنیایین کە ژین و مانی هەتاهەتایی تەنیا ئی زاتی خوای زیندووی نەمرە کە دەفەرموێت: «كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَان، وَيَبْقَىٰ وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ» ﴿ڕەحمان:۲۶-۲۷﴾
سەری کڕنۆش بۆ دەرگای میری مەزن دادەنوێنین و لە هەموو کاتی خۆشی و ناخۆشی سپاسی دەکەین و ملکەچانە دان بە ویست و خوازەکانی دادەنێین.
بێگومان هەوڵ و دڵسۆزییەکانی ئەو برا بەڕێزە لە ڕێی خزمەت بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام و بەندەکانی و بەتایبەت ئەندامانی جەماعەت وەک یادگارییەکی هەرمان و بێوێنە و چاکەی نەبڕاوە دەمێنیتەوە.
من لەلایەن خۆم و بەنوێنەریی خوشک و برایانم لە جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، بەهۆی نەمانی ئەو برایەمان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی، ئەندامانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح و خەڵکی دیندار و دلێری بیجار و خوشک و برایانمان لە پارێزگای کوردستان دەکەم، لە بارەگای خوای میری مەزن، بۆ کۆچکردوو داوای ڕەحمەت، لێبووردن و فیردەوسی بەرین و بۆ بنەماڵەی بەڕێزی، کەسوکار و خۆشەویستانی، سەبر و خۆڕاگری و پاداشی زۆر داوا دەکەم.
عەبدوڕڕەحمان پیرانی
ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح
۱۶ی سەرماوەزی ۱۴۰۳
بۆچوونهکان